گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قبوڵ خاس’’

مشتومڕى حەجى پەرلەمانتاران گەرم دەبێت..’’سعودیە ڤیزەى داوەتە 10 پەرلەمانتار’’

2022.07.05 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
مشتومڕى حەجى پەرلەمانتاران گەرم دەبێت..’’سعودیە ڤیزەى داوەتە 10 پەرلەمانتار’’

ناس کورد-

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە پشکی پەرلەمان و لە پشکی هاوڵاتیان نەچووەتە حەج لەکاتێکدا سعودیە ڤیزەى داوەتە 10 پەرلەمانتار، ئەوەش لە وەڵامى ئەو مشتومڕانەدا کە لەسەر حەجى پەرلەمانتاران دروستبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح کە بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج لە سعودیەیە لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "من لە پشکی پەڕلەمان و هاوڵاتیان نەهاتوم.. هاوڕێیەکم کە عەلی عەلافە و کەسێکی ناسراوی هەولێرە ڤیزەی لە ڕێگای سەفارەتی سعودیەوە وەرگرتوە و خۆمان لەسەر ئەرکی خۆمان هاتووین".

 

دەشڵێت "ئەو ژمارە پەرلەمانتارەی دیکەش هاتون دوای جێگیرکردنی پشکی حاجیانی هەرێم.. پێموایە نزیکەی (10  ڤیزە دراوەتە  پەرلەمان) لەسەر ئەرکی خۆیان هاتوون".

 

لەئێستادا 10 ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە سعودیەن بۆ بەجێهێنانى فەریزەى حەج، ئەوەش مشتومڕى زۆرى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە و هەندێک بە "حەجى قبوڵ خاس" ناویان بردووە.

 

ئیسماعیل نامیق یاساناس و مامۆستا زانكۆ و ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "باشە پەرلەمانتار بۆ دەبێت بە (قبوڵ خاس) بچێت بۆ حەج؟ یەکێک لەحیکمەتەکانی حەج پیادەکردنی یەکسانییە لەنێوان بەندەکانی خوادا، ئایا (قبوڵ خاس) لەگەڵ کوێی ئەم حیکمەت و فەرزە پیرۆزەدا یەکدەگرێتەوە؟".

 

دەشڵێت "ئایا ئەم جۆرە حەجە پەرلەمانتار لەگوناھەکانی پاک دەکاتەوە و فەرزەکەی لەسەر لائەبات؟ ئایا وێنەگرتن بەبەرگی ئیحرامەوە و بڵاوکردنەوەی لەسۆشیال میدیادا، یەکێکە لە شعائرەکانی حەجی پەرلەمانتار؟ بۆچی سعودیە پشکی حەجی بۆ پەرلەمان داناوە؟ ئایا ئەمە پەرلەمانی سعودیەیە یان کوردستان؟ حەق وایە پەرلەمان داوا لەفیفاش بکات بۆ ئەوەی پشکی لەجامی جیھانیی و ئۆڵمپیاد بۆ دیاری بکات!".