ناس کورد-
خانمە هونەرمەند دینە ڕایگەیاند، لەگەڵ بەهرامی هاوسەریدا بڕیاری جیابوونەوەیان داوە و داوا لە هەوادارانی دەکات بەڕێزەوە ئەم بڕیارەیان قبوڵ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دینە لە ستۆری لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی، "دوای گۆڕینەوەی گفتوگۆیەکی هێمن و پێگەیشتوانە، من و بەهرام بڕیارە سەختەکەی جیابوونەوەمان دا".
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەو بڕیارەی کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە رابردوو و داهاتووی یەکتر داومانە، بە پێویستمان زانی پێتانی رابگەیەنین و چاوەڕوانیشمان لە هەموو لایەك ئەوەیە کە بە هەمان شێوە لەسەر بنەمای رێز لێمانی قبوڵ بفەرموون".
دینە خەڵکی رانیەیە و یەکێکە لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر، چەند ساڵێکە دەرکەوتوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی جیاوازە، زیاتر لە ساڵێک بەر لە ئێستا هاوسەرگیریی لەگەڵ بەهرام کرد کە فۆتۆگرافەرە و پێشتر وێنەکانی بۆ گرتووە.