ناس کورد-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 22ی حوزه‌یران، چه‌ند بڕیارێك ده‌رچوو سه‌باره‌ت به ڕێكار و میكانیزمه‌كانی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه؛
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یه‌كه‌م: هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به مه‌رجی (مۆڵه‌تی هاورده‌كردن) بۆ هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ تاكو ڕێكه‌وتی ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1- جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ، تایبه‌ت به ڕێكاره ڤێته‌رنه‌رییه‌كان و مه‌رجی پشكنین و كه‌ره‌نتینه‌كردن له ده‌روازه سنوورییه‌كان و كه‌ره‌نتینه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
2- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو میكانیزم و پلانی هاورده‌كردن ڕێك دەخات، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رهه‌می ناوخۆی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و پێداویستی بازاڕ و پاراستنی سامانی ئاژه‌ڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و نه‌بوونی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سامانی ئاژه‌ڵی ناوخۆیی.
3- ڕه‌چاوكردنی دۆخی كه‌می له‌وه‌ڕگه‌كان و كه‌می ئالیك و مادده عهلهفییهكان و نرخه‌كانیان كه بارگرانی دروست ده‌كات بۆ سه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵی ناوخۆ.
4- هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵی زیندوو به پێی ئه‌م بڕیاره بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێداچوونه‌وه‌ی پێویست ده‌كات به ده‌ره‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره له دوای ڕێكه‌وتی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، واتا دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 145ی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له ڕێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و پێشنیاری پێویست بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.