گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی کۆتاییهاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا

2022.07.05 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی ڕەشەبا ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە کاریگەری ئەو با چالاکەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ٦-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و لەکاتەکانی نیوەرۆ و شەودا بۆ کەمێک پەڵە ھەور دەگۆڕێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و لەنێوان ٢٣ بۆ ٤٣ پلەدا دەبن. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری ئەو با چالاکەی لە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژھەڵاتەوە ھەیە سبەی کاتەکانی نیوەرۆ کەم دەبێتەوە و لەشەودا بۆ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٧-٧-٢٠٢٢ بە خێرایی کەمتر لە شەوانی ڕابردوو بەردەوامی دەبێت لەنێوان ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، دواتر لە پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.