گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕیسەکە دەکەنەوە بە خوری؟

’’بارزانی مەرجی نوێی هەیە و بافڵ تاڵەبانیش ڕووبەڕووی دەوەستێتەوە’’

2022.07.05 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
’’بارزانی مەرجی نوێی هەیە و بافڵ تاڵەبانیش ڕووبەڕووی دەوەستێتەوە’’

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط" مەسعود بارزانی پشتیوانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لە ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردووەتە مەرجی بەشداریکردن لە دانوستانەکان و لە بەرامبەریشدا بافڵ تاڵەبانی سوورە لەسەر هێشتنەوەی بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی یەکێتی، بەوەش لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەترس، "ڕیسەکە ببێتەوە بە خوری."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە (سێشەممە 5-7-2022) بڵاویکردووەتەوە، مەرجی مەسعود بارزانی بۆ دانوستان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئەوەیە کە چوارچێوە پشتیوانی لە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکات. 

 

ئەو مەرجەی بارزانی لەکاتێکدایە، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە، ڕێکبکەون لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار. 

 

هاوکات لە بەرامبەردا ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکی یەکێتییەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، بافڵ تاڵەبانیش سوورە لەسەر هێشتنەوەی بەرهەم سالح وەک کاندیدی یەکێتی، بەتایبەت کە لەئێستادا هەلی سەرکەوتنی کاندیدەکەی لە پێشووتر بەهێزترە، ئەوەش بە پشت بەستن بە پشتیوانیی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کاندیدەکەی. 

 

سەرچاوەکەی یەکێتی ڕوونیشیکردووەتەوە، دانوستانەکان لەگەڵ پارتی پەیوەندیی بە پرسەکانی دیکەوە هەیە و کاندیدی سەرۆک کۆمار یەکلایی بووەتەوە. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕەنگە مەرجەکەی بارزانی ببێتە بەربەستێک لە دانوستانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیش پێیانوایە، سوربوونی پارتی لەسەر ئەو مەرجە دەبێتەهۆی داڕمانی دانوستانەكان. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی هەست بە ئاسودەیی ناکات لەگەڵ ئەو شێوازەی دانوستان کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پەیڕەو دەکرێت، بەتایبەت هەڵوێستیان سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار.