گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ وادەی کەمبوونەوەی ڕەشەبا

2022.07.05 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەی کەمبوونەوەی ڕەشەبا

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە خێرایی با لە سلێمانی و گەرمیان زیاد دەکات، بەڵام سبەینێ چوارشەممە ناوبەناو و لە هەندێک کات بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە ناوچەکانی سلێمانی و لە بەشێک لە ناوچەکانی کەرکوک.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی سڵیمانی و گەرمیان.



بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر  : 42

سڵێمانی : 38

دهۆک  : 41

کەرکوک : 45

هەڵەبجە : 41

سۆران  : 39

راپەرین : 40

گەرمیان : 46