ناس کورد-
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، رۆژی دووشەممە 4-7-2022 بە ئامادەبوونی هەموو سەرکردە و سەرۆک فراکسیۆنەکان، کۆبوونەوەی خولیی خۆی ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، " لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن و کارکردنی ئەو لیژنانەی بەمدواییە چوارچێوە پێکیهێناوە کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و ئامادەکردنی بەرنامەی حکومەت و پێوەر و میکانیزمەکانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ گرنگی و هەستیاریی قۆناغەکە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنە کوردییەکان کردووە، هەوڵەکانیان یەکبخەن و کار بکەن بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار، بۆ تەواوکردنی بەرکەوتە دەستوورییەکانی دیکە.