گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی نەوت لەبارەى کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم لێدوانی دا

2022.07.04 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی نەوت لەبارەى کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم لێدوانی دا

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سێ كۆمپانیای نەوتی نێودەوڵەتی بەڵێنیان داوە پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی كوردستان پێشکەش نەکەن، ئەمەش وەک پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێنماییەكانی لیژنەی ئاڕاستەكردن كە لە وەزارەت پێكهێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (4ی تەمموزی 2022) ئاماژەی بەوەكردووە، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پرسیارە زۆرانەی ئاڕاستەی وەزارەتی نەوت كراوە لە میدیا نێودەوڵەتیی و ناوخۆییەكانەوە سەبارەت ب هەڵوێستی ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن لەبارەى بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی نەوت پشتڕاستی دەکاتەوە کە کۆمپانیا دیارەکانی شلومبێرگەر، بیگ هیوز و هالیبێرتۆن پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی کوردستان پێشکەش ناکەن وەک پابەندبوون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و ڕێنماییەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی کە لە وەزارەتی نەوت پێکهێنراوە".

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کۆمپانیایانە ئێستا لە پرۆسەی تەسفیەکردن و داخستنی تەندەرین و گرێبەستە هەنووکەییەکاندان، بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە کە خاوەنی هیچ قەوارەیەکی بازرگانی یاخود کۆمپانیایەکی دیکە نین لە هەرێمی کوردستاندا".