ناس کورد-
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند، سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرت بون و ناتەبایی وەرنەگرتووە كە زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی كورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتووەتە ئاراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەڵاحەدین بەهائەدین لەکۆبوونەوەیەکى ناوخۆیی حزبەکەیدا وتى "بەدرێژایی مێژوو هەوڵی دەرەكی و نێوخۆیش بۆ دورخستنەوەی ئیسلام لەكورد شكستی هێناوە"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى.
دەقى راگەیەنراوەکە:
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4-7-2022 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی سنوری مەڵبەندی یەكی سلێمانی كۆبویەوەو ڕایگەیاند:
بەدرێژایی مێژوو هەوڵی دەرەكی و نێوخۆیش بۆ دورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە، چونكە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە ئیسلام خزمەتی گەورەی بە سەرجەم گەل و نەتەوە جیاوازەكان كردووە، لەنێویشیاندا گەلی كورد كە پڕاوپڕە لە زاناو سەركردەی دیار كە پەروەردەكراوی ئیسلام بوون و جیهانی ئیسلامیش شانازی پێوەكردوون.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو تیشیكی خستەسەر بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەدا سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرت بون و ناتەبایی وەرنەگرتووە كە زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی كورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتۆتە ئاراوە.
لەكۆتای دیدارەكەدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین تشیكی خستەسەر بارودۆخی ناوخۆی حزب و جەختیكردەوە كە هیوادارین كادر و ئەندامانمان لە ڕێڕەوی مێژووی خۆیان و پەروەردەی نەوەكانمان بە پەروەردەیەكی میانڕەویی ئیسلامیانە بەردەوام بن، چونكە كۆمەڵگەی كوردی لە هەموكات زیاتر پێویستی بە تاكی پەروەردەكراو هەیەو ئەوەش لە بەرنامەی یەكگرتوودا بەرجەستەبووە..