گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

فراکسیۆنی یەکێتی: لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک کۆبووینەوە و بڕیارەکەمان هەڵوەشاندەوە

2022.07.04 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنی یەکێتی: لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک کۆبووینەوە و بڕیارەکەمان هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، لەگەڵ ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کۆبوونەوە و بڕیارەکەیان ھەڵوەشاندەوە، چونکە پێیانوایە ئامانجی ئەو بڕیارە تەعریبکردنەوەی کەرکوکە نەک پاراستنی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا (4ی حوزەیرانی 2022) ئاماژەیان بەوەکرد، دوای ئەوەی نوسراوێکی نایاسایی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڵاوکرایەوە لەبارەی جەردکردنی کارتی نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراک و بەستنەوەی بە شوێنی نیشتەجێ بوون یان کرێنیشینی لە خانوێکی تاپۆوە ئەمڕۆ وەک نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کۆبوینەوە و بڕیارەکەمان ھەڵوەشاندەوە چونکە پێمانوایە ئامانجی ئەو بڕیارە تەعریبکردنەوەی کەرکوکە نەک پاراستنی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.

 

دەشڵێن، سوپاسی حاکم سالار عەبدولستار وەزیری دادی عێراق دەکەن، کە دوای پەیوەندیکردنی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی کارپێنەکردنی بڕیارەکە دڵنیایی کردینەوە.

 

نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ھاوڵاتیانی شاری کەرکوک دڵنیادەکەنەوە کە ھەر بڕیارێکی شۆڤینی بدرێت و کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکھاتە ڕەسەنەکانی شاری کەرکوک ھەبێت لای ئەوان رەتدەکرێتەوە و کاری پێناکرێت.