گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ بەردەوامی ڕەشەباکەی سلێمانی

2022.07.04 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ بەردەوامی ڕەشەباکەی سلێمانی

 

ناس کورد- 

 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ڕەشەبای بەهێزیش بەردەوام دەبێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە ٥-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری بەردەوامی بارستە ھەوا سارد و وشک لەسەر ناوچەکانی وڵاتی ئێران خێرایی ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم بە چالاکی دەمێنێتەوە لەنێوان ٢٥ بۆ ٤٠کم/س بەتایبەت لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لە سلێمانی ٣٦ بە ٢٤ پلە، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤٠ بە ٢٦ پلە، ھەڵەبجە ٤١ بە ٢٤ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٣٠ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٥ بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٧ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٦ بە ٢٢ پلە دەبێت.