گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕێگەنەدرا فڕۆکەیەکى ئێرانى لە هەولێر بنیشێتەوە

2022.07.04 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێگەنەدرا فڕۆکەیەکى ئێرانى لە هەولێر بنیشێتەوە

ناس کورد-

لە فڕۆکەخانەى هەولێر ڕێگەنەدرا فڕۆکەیەکى ئێرانى بنیشێتەوە بەپاساوى ئەوەى "زانیارى یاسایی" پێویستى نەداوەتە فڕۆکەخانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بە میدیاى پارتى راگەیاند، ڕێگەیان نەداوە فڕۆكەیەكی ئێرانى لە فڕۆكەخانەی هەولێر بنیشێتەوە کە بڕیاربووە یەکەم گەشتى ئاسمانى ئەنجام بدات لەنێوان ورمێ و هەولێردا.

 

رونیشیکردەوە، هۆكارەکە ئەوەبووە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە خۆیان تۆمار نەكردووە و نوێنەری خۆیان لێرە دیاری نەكردووە، سەرەڕاى ئەوەى ئاگاداریان کردوونەتەوە.

 

ئەحمەد هۆشیار دەڵێت، ئەمڕۆ 15 خولەك پێش گەیشتنی فڕۆکەکە، ئەوان ئاگادار كردووەتەوە كە دەنیشنەوە، بۆیە ڕێگو نەدرا ئەو فڕۆكەیە بنیشێتەوە و دواتر گەڕایەوە.