گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک ’’لە دژی کورد’’ هەڵوەشایەوە

2022.07.04 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک ’’لە دژی کورد’’ هەڵوەشایەوە

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوکیان لەبارەی کوردەوە هەڵوەشاندووەتەوە کە دژی مافەکانی کوردە لە پارێزگاکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 4-7-2022) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت گەیشتە دەستمان بۆ بێبەش کردنی ئەو خیزانە کوردانەی خانوەکانیان تاپۆ نییە لە پسوڵەی خۆراک و کارتی نیشتەجێ بوون ڕاستەوخۆ دەستێوەردانمان کرد کرد و ئەو نوسراوە هەلوەشایەوە." 

 

جەختیشی کردووەتەوە، "ئەو نوسراوە بەهیچ شیوەیەک کاری پێ ناکریت."