ناس کورد-
وتەبێژى پارتى رایگەیاند، پهڕاوێكی لێكتێگهیشتن له نێوان پارتی و چوارچێوهی ههماههنگی واژۆ كراوه، كه خاڵی ئهرێنی تێدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەحمود محەمەد (4-7-2022) وتى "لە ئێستادا پەڕاوێکی لێكتێگەیشتن لەنێوان پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆ کراوە، ئەوەش لەسەر بنەمای هاوبەشی و ڕێكکەوتن و هاوسەنگی لە حوکمڕانی عێراق، هەروەها لهسهر بنهمای کۆمەڵێک بابەتی دیکە، کە بەلای هەردوو لایانەوە گرینگن"، ئەوەش بەپێی پێگەى فەرمى پارتى.
رونیشیکردەوە، لێکتێگەیشتنەکە پهیوهستە بە بابەتی مافەکان و شایستە داراییەکان، مادەی (140) و ناوچە جێناکۆکەکان، هەروەها کۆمەڵێک لەو بابەتانەی تا ئێستا چارەسەر نەکراون و لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی به ههڵواسراوی ماونهتهوه.
وتەبێژى جەختدەکاتەوە، کە چاوەڕێن تا بزانن هەنگاوەکانی ئەو لایەنانەی دیکەی کە ئێستا دەیانەوێ حکومەت پێکبێنن چۆن دەبێت، وەک پارتی دوورە پەرێز نابن و لەو بابەتەدا خاوەن بڕیار دەبن.
مهحمود محهمهد، دۆخی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ناتەبا ناو دەبات و نموونەش بەوە دێنێتەوە، کە تا ئێستا بۆ جێگرەوەی حاکم زاملی، جێگری یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران، رێکنەکەوتوون و هەریەکە و کاندیدی خۆیان هەیە.
لەبارەى پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، وتەبێژى پارتى دەڵێت "بێگومان حکوومەت دروست بکەن دەکەوێتە سەر ئەو بابەتە، ئەوە ئەوە نییە کە ئێستا بڵێین بەڵێ یان نەخێر، لەبەر ئەوەی دەمێنێتەوە سەر ئەو گفتوگۆیانەی دەکرێت، لەناو خۆیاندا، چ لەگەڵ ئێمە و سوننەکاندا، چ لەگەڵ کورد چ لەگەڵ سونەکاندا. لەبەینی خۆشیاندا لە هەموشی گرینگتر ئەوەیە، کە چەند لەناوخۆیاندا هەماهەنگ دەبن، بۆ ئەوەی کە چ باس بکەن لەگەڵ کورد، چ باس بکەن لەگەڵ سوننە".
هەروەها لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار، وتەبێژى پارتى جەختیکردەوە "ئێمە نوێنهر و کاندیدی خۆمان هەیە، تا ئێستاش پشتگیری کاندیدەکەمان دەکەین".