گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاودێریی بازرگانیی سلێمانی؛ نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دادەبەزێت

2022.07.04 - 10:43
App store icon Play store icon Play store icon
چاودێریی بازرگانیی سلێمانی؛ نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دادەبەزێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەراورد بە 15 رۆژی ‏رابردوو نرخی زۆرینەی خۆراك ‌و پێداویستییەكانی رۆژانەی خەڵكی ‏دابەزیون.‏

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی (دووشەممە 4-7-2022) ڕایگەیاند، "نرخی بەشێکی زۆر لە مادە خۆراکییەکان لە بازاڕەکاندا دابەزیون، بەتایبەت بابەتە سەرەکییەکانی وەک، زەیت ‌و برنج ‌و چا.‏"

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆكاری دابەزینی نرخەکان ئەوەیە کە دابەشکردنی بەشە خۆراكی مانگانە بەردەوامە ‌و ‏جۆری خۆراكەكانیش زۆر باش بووە، دابەشكردنی ‏بەشەخۆراكی مانگانە وایكردووە كڕیار لە بازاڕدا كە مببێتەوە." 

 

هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە چەند مانگی رابردوودا شەڕی رووسیا ‌و ئۆكراینا بوو، لەگەڵ ئەوەی پێشتریش بەهۆی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێم نرخی پێداویستییەکان بەرزبووەوە.