گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێن و هاوار

ڤیدیۆ+18.. نەهەنگێک هێرشیکردە سەر ژنە گەشتیارێک

2022.07.03 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ+18.. نەهەنگێک هێرشیکردە سەر ژنە گەشتیارێک

ناس کورد-

ژنێکى خانەنشینى تەمەن 68 ساڵ لەکاتێکدا سەرقاڵى مەلەکردن بوو لە کەناراوەکانى دەریاى سور، لەلایەن نەهەنگێکەوە هێرشى کرایەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاسەمین فوئاد وەزیرى ژینگەى میسر رایگەیاند، دواى ئەوەى هەواڵى ئەوەیان پێگەیشتووە کە دوو ژن لەلایەن نەهەنگێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر لەکاتى مەلەکردن لە باشورى شارى غەردقە، تیمێک لە کەسانى شارەزا پێکهێنراوە و بەپەلە رێوشوێنییان گرتووەتەبەر و خەڵکەکەیان لەو ناوچە دورخستووەتەوە.

  

پێشتر چەند سەرچاوەیەکى راگەیاندن، باسیان لە گیان لەدەستدانى گەشتیارێکى نەمسایی کرد بەهۆى بریندارکردنى بەسەختى لەلایەن نەهەنگێکەوە.

  

  

  

  بەپێی ئاژانسى "ريا نوفوستى" روسی، نەهەنگەکە قۆڵ و قاچێکى ژنەکەى خواردووە.

 

  چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی ساتى ترسناکى رووداوە نیشان دەدات کاتێک ژنەکە هاوار دەکات و داواى یارمەتى دەکات و بەهۆى برینداربوونییەوە رەنگى ئاوەکە دەگۆڕێت بۆ سور.

 

  چەند کەسێک کە لە شوێنەکەن هەوڵدەدەن یارمەتى بدەن لەڕێگەى هاوارکردنەوە بۆ دورخستنەوەى نەهەنگەکە. ژنەکە دواتر بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر توانى خۆى بگەیەنێتە کەنارەکە و بەپەلە خرایە ژێر چارەسەر، بەڵام ئەوە رزگارى نەکرد و بەهۆى شۆک و جەڵتەى دڵەوە گیانى لەناو ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن گیانى لەدەستدا.