گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڕێوەبەری گومرگ: بەراورد بە وڵاتانی جیهان نرخی شتومەک لە هەرێم هەرزانترە

2022.07.03 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەری گومرگ: بەراورد بە وڵاتانی جیهان نرخی شتومەک لە هەرێم هەرزانترە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری حکومەت بۆ ھەڵگرتنی باج و ڕسومات لەسەر ماددە سەرەکییەکانی خۆراک کاریگەری ھەبووە لەسەر بازاڕ، دەشڵێت، بەراورد لەگەڵ بازاڕەکانی جیھان بازاڕەکانی ھەرێم نرخیان باشترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێم (یەکشەممە 3-7-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و باج و ڕسوماتی گومرگی لەسەر ژمارەیەک ماددەی خۆراکی ھەڵگیراوە بە مەبەستی ئەوەی نرخی خۆراک بەرز نەبێتەوە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەو مادانەی سەرەکین بۆ ھاووڵاتیان و پێداویستی رۆژانەی خەڵکن، وەک ئارد و برنج و شەکر و چاو پاقلەمەنی و زەیت، ھەروەھا ھەڵگرتنی باج بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت، تا لایەنی کەم ئەو گرانیەی جیھانی گرتووەتەوە کاریگەری کەمتر بێت لەسەر ھەرێمی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕیارەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاریگەری ھەبووە لەسەر رەوشی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ، چونکە دیراسەی بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان کراوە لەدوای ئەو گرانیەی بازاڕەکانی جیھانی گرتووەتەوە و دەرکەوتووە، بازاڕی ھەرێم بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر و جیھان زۆر باشترە." 

 

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو گرانیەی ھەیە ھۆکارەکان دەرەکین و لەسەرچاوەی بەرھەمھێنان نرخیان بەرز بووەتەوە، بەڵام حکومەت بەو بڕیارەی توانی کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە و ئێستا لەڕووی نرخەوە ھەرێمی کوردستان باشترە لە وڵاتانی جیھان."