ناس کورد-
لە پەیامێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرباری هەموو کەموکوڕییەکان و هەشت ساڵ قەیرانی دارایی، کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندەکانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراقدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکە:
سەرباری هەموو کەموکوڕییەکان و ٨ ساڵ قەیرانی دارایی، کەرتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە هەوڵ و هیمەتی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندەکانی باشترینە لەسەر ئاستی عێراقدا. لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری و نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵانمان کردەوە.
بە وردی ئاگاداری کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستین، کار و پڕۆژەی گەورەترمان بە دەستەوەیە و بە پشتبەستن و بە هاوکاری پزیشک و کارمەندە بە تواناکانمان بەرەو ئامانجەکانمان هەنگاو دەنێین.
سوپاسی کۆمپانیای قەیوان دەکەم ئەرکی دروستکردنی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی لەئەستۆگرت.