گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەی کچەکە؟

دادگا سزای ئەو کوڕەی دا کە بە جلی ئافرەتانەوە و لەجیاتی خۆشەویستەکەیدا چووە هۆڵی تاقیکردنەوە

2022.07.03 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا سزای ئەو کوڕەی دا کە بە جلی ئافرەتانەوە و لەجیاتی خۆشەویستەکەیدا چووە هۆڵی تاقیکردنەوە

ناس كورد-

بابەتی چوونی گەنجێک بە جلی ئافرەتانەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەجیاتی خۆشەویستەکەی لە فاکەڵتی یاسا لە شاری محەممەدی مەغریب، مشتومڕێکی بەرفراوانی لەو وڵاتە بەدوای خۆیدا هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام دوێنێ شەممە (2ی حوزەیرانی 2022) دەسەڵاتی دادوەری مشتومڕەکەی یەکلاییکردەوە و بڕیارەکانی لە دژی ئەو خوێندکارە و خۆشەویستەکەی دەرکرد.

 


دادگای شاری محەمەدی سزای سێ مانگ زیندانی غەرامەکردنی پێنج هەزار درهەم (500 دۆلار) بەسەر ئەو کوڕە خوێندکارەدا سەپاند کە خۆی لە فاکەڵتیی زانستە یاسایی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەمان شاردا دەخوێنێت.


هه‌روه‌ها خوێندکارە کچەکەش بە سێ مانگ زیندانی و پێنج هەزار درهەم (500 دۆلار) سزاد درا بە تۆمەتی خۆنادیارکردن بۆئەوەی هاوڕێ کوڕەکەی بەشدار بێت.

 


ڕووداوەکە ڕۆژی 18ی تەمموزی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا، بە وتەی سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوز، کوڕەکە بە جلی ڕەش و پانتۆڵ و پێڵاوی وەرزشییەوە چووەتە ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکە، هەروەها مەمکی لاستیک بۆ خۆی دروستکردووە و دەستکێشێکی لە دەستدا بووە، هەروەها کەمێک ماکیاژێکی کردووە بە مەبەستی خۆدزینەوە لە چاودێرانی تاقیکردنەوەکە.

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، "سەرەتا چاودێرانی تاقیكردنەوەكان هەڵخەڵەتێنراون و خوێندكارەكە توانیویەتی دەربچێت، بەڵام ڕاستەوخۆ دوای ڕادەستكردنی وەرەقەی تاقیكردنەوەكە بە لیژنەی تاقیکردنەوەکان، گومان لە هەڵسوکەوتی دروستبووە چونکە جیاواز دەردەكەوتووە، بۆیە پێی زانراوە و دەستگیرکراوە".