گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریان چییە؟

دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

2022.07.03 - 09:06
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاشکرای کرد، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی لە لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمیی پارتی (3ی حوزەیرانی 2022) گوتی، ''کونسوڵخانەی ئێران ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە بنکەی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە بە بەشداریی کۆمەڵێک کۆمپانیای پسپۆڕ و فەنی و هاوکات جێگری زانستیی سەرۆکایەتیی ئێرانیش بەشداری دەکەن''.

 

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: ''ماوەیەکە ئێران داوای کردنەوەی ئەو بنکە بازرگانیانە دەکات کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە شاری سلێمانی بکرێتەوە.

 

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە جگە لە شاری سلێمانی لە هەولێریش بکرێتەوە، بەڵام ئەوەی سلێمانی ڕەزامەندیی لێ دراوە و ڕۆژی دووشەممە دەکرێتەوە.

 

گوتیشی: ئەو بنکانە سەرپەرشتیی کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکەن.