ناس کورد-
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پڕکردنەوەی فۆڕمی کرێنشینانی بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم (شەممە 2-7-2022) ڕایگەیاند، "لەسەر داوای ھاووڵاتییان و ئەوانەی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە فۆڕمی 20 هەزار شوقەکە پڕبکەنەوە، دەستەی وەبەرھێنان بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە فەڕمەکە بەردەست دەخات و ھاووڵاتییان دەتوانن سوود لەو دەرفەتە ببینن."