گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەسەر چی بووە

لە گەڕەکێکی سلێمانی بوو بە شەڕە تەقە و قوربانیی لێکەوتەوە

2022.07.02 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
لە گەڕەکێکی سلێمانی بوو بە شەڕە تەقە و قوربانیی لێکەوتەوە

ناس کورد- 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی لە ڕووداوێکی شەڕ و تەقەکردندا سێ کەس برینداربوون، باوکی بریندارەکانیش دەڵێت، لەسەر شەڕی منداڵ بووە کە لە زستاندا لەسەر شەڕەتۆپەڵ دروست بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆن بووە کە لەسەر شەڕی منداڵ دروست بووە و ئەمڕۆ لایەنێکیان چووەتەسەر ماڵەکەی دیکە و بووە بە شەڕیان و لە ئەنجامدا باوکێک و دوو کوڕەکەی برینداربوون. 

 

باوکی دوو بریندارەکە کە خۆی برینەکەی سوکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "پێشتر لە زستاندا دوو کوڕی من لەگەڵ قوتابخانەدا چوون بۆ ئەزمەڕ بۆ شەڕە تۆپەڵ و بەفر و لەوێ لەسەر ئەوەی تۆپەڵ گیراوەتە چەند کچێک بۆیە دەمەقاڵێ دروست بووە، هەرچەند دوای ئەوەی کێشەکە چارەسەر کراوە." 

 

وتیشی، "ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش هاتنە سەرمان و کوڕە بچووکەکەمیان بریندار کرد، دواتر کوڕێکی دیکەم هاتە دەرەوە و ئەویش بریندارە، خۆشم بریندار کرام." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆم و کوڕە گەورەکەم باشین، بەڵام کوڕە بچوکەکەم کە تەمەنی 16 ساڵە تەندروستیی باش نییە." 

 

باسی لەوەشکرد، "تۆمەتبارەکان هەڵهاتوون و تائێستا دەستگیرنەکراون."