ناس کورد-
بەوتەی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ڕایگەیاندووە، سوورن لەسەر هێشتنەوەی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و وەرگرتنی پۆستەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان دەخیل، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی لە تویتێکدا (شەممە 2-7-2022) ڕایگەیاند، "سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، سوورین لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وهێشتنەوەی کاندیدەکەمان بۆ ئەو پۆستە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆسیەی ئاوارەکان، ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر شنگال و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گرنگترین ئەو پرسانە بوون کە لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێ کران."