گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێشەکە چییە؟

ئەو ڕادیۆیەی وترا ڕیکڵام بۆ ئاینی مەسیحیەت دەکات لە کوردستان لێدوانی دا

2022.07.02 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو ڕادیۆیەی وترا ڕیکڵام بۆ ئاینی مەسیحیەت دەکات لە کوردستان لێدوانی دا

ناس کورد-

ئەو ڕادیۆیەی چەند پەرلەمانتارێک دەڵێن ڕیکلام بۆ ئایینی مەسیحی دەکات و فریکوێنسی ڕادیۆیەکە لە تاکسییەکان دراوە دەڵێت، "ڕادیۆكه‌مان دووره‌ له‌و بابه‌ته‌ی كه‌ باسكراوه‌".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕادیۆی PLAY 97.1 لە ڕوونکردنەوەیەکدا (2ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ به‌رێزه‌كان، قسه‌و باس له‌سه‌ر فریكروێنسی 97.1 كراوه‌ ئێمه‌ بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ڕادیۆكه‌مان له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی له‌ره‌له‌ری ڕادیۆی (ژیانی نوێ)هاتۆته‌ سه‌ر كه‌ ڕادیۆیه‌كی برایانی مه‌سیحیه‌و ڕادیۆی ناوبراو پێشتر به‌ فه‌رمی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ نوسراوی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ چوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ ته‌كنیكیه‌."

 

ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێمه‌ ڕایده‌گه‌یەنین كه‌ ڕادیۆكه‌مان دووره‌ له‌و بابه‌ته‌ی كه‌ باسكراوه‌ و ئه‌وه‌ی شایسته‌ی باسه‌ ڕادیۆی پله‌ی 97.1ـی سلێمانی تایبه‌ته‌ به‌ هونه‌ره‌كانی گۆرانی و موزیكی ناوخۆو بیانی و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ ناو بابه‌تی تره‌وه‌ و به‌ پێی ڕێنمه‌كانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن هه‌لسوكه‌وت ده‌كه‌ین."

 

پێشتر عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاند، "لە کاتی لێدانی لەزگەی تەکسی، بەبێ ویست و ئاگاداریی خاون تەکسی  لەزگەی  فریکوێنسیەک دەدرێت لە تاکسیەکان لە سلێمانی، ئەم فریکوێنسیە ڕادیۆیەکی تایبەت بە بانگەشەیە بۆ دینی مەسیحیەت، لەکاتێکدا پێویستە حکومەت ریکلام بۆ  ڕادیۆی ترافیک بکات، نەک ئاینی مەسیحی."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان لە ڕێگای داواکاری گشتیەوە سکاڵام جوڵاندووە، ئەوەی نایەوێت لەسەر بەرپرسیاریەتی من ئەم ریکلامی فریکوێنسیە  لێبکاتەوە."   

May be an image of 5 people, car and road  

May be an image of car and outdoors  

May be an image of car and text that says '971 FM CORD'
May be an image of 1 person, car and outdoors