گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام چۆن؟!

شاشەی مۆبایلە زیرەکەکەت دوژمنی میکرۆبەکانە و پێویستی بە پاککەرەوە نییە

2022.07.02 - 11:07
App store icon Play store icon Play store icon
شاشەی مۆبایلە زیرەکەکەت دوژمنی میکرۆبەکانە و پێویستی بە پاککەرەوە نییە

ناس کورد-

مۆبایلی زیرەک، ئێمە ڕۆژانە دەیان جار بە دەستمانەوە دەیگرین، تەنانەت هەندێکمان لەگەڵ خۆمان دەیبەینە تەوالێت، کەواتە دەبێت شاشەی مۆبایلەکەمان پڕ بێت لە میکرۆب، وایە؟ بەڵام توێژەرێکی ئەڵمانی پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت و ڕاستییە سەرسوڕهێنەرەکە ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "Süddeutsche Zeitung"ی ئەڵمانی، مارکوس ئێگەرت، مامۆستای مایکرۆبایۆلۆجی و تەندروستی لە زانکۆی فۆرتواگن بۆ زانستە کارپێکراوەکانە لە توێژینەوەیەکی نوێدا (2ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "چیتر پێویست ناکات دەرمانی تەعقیمکەر بەکاربهێنیت بۆ لابردنی میکرۆبەکانی سەر مۆبایلە زیرەکەکان، تەنها بە دەست بیسڕەوە."

 

توێژینەوەی ئەو توێژەرە ئەڵمانییە دەریدەخات کە ئەم مۆبایلە زیرەکە شوێنێکی گونجاو نین بۆ کۆبوونەوە و زۆربوونی میکرۆبەکان بەو شێوەیەی کە بیری لێدەکەینەوە، بە مەرجێک جار جار بە دەستەکانت و بە باشی بیسڕەوە.

 

هۆکارەکەی ئەوەیە کە شاشەی مۆبایلەکەت بارودۆخێکی باشی ژیان بۆ وردە زیندەوەران دابین ناکات، چونکە زۆر نەرم و وشکە و ماددە خۆراکیەکانی تێدا نییە بۆ میکرۆبەکان. ئەوەی ڕەنگە بە شاشەکەوە بچەسپێت چەند پارچەیەک لە پێست یان کەمێک چەورییە. جگە لەوەش زۆرجار بەبێ مەبەست مۆبایلە زیرەکەکانمان پاک دەکەینەوە، بۆ نموونە بە سڕینی مۆبایلەکە بە پانتۆڵ یان کراسەکانمان.

 

ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی میکانیکی میکرۆبەکان لا دەبات، هەرچەندە تا ئێستا بە شێوەیەکی سیستماتیک لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە، بەڵام توێژینەوەیەکی بچووکی پێشوو دەریخستووە کە سڕینەوەی مۆبایلێکی زیرەک بە قوماشێکی مایکرۆفایبەر 80 بۆ 90 لەسەدی وردە زیندەوەران لا دەبات.