گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

کامیل حاجی عەلی داوای دەستلەکارکێشانەوە لە ڕابەری بزوتنەوە دەکات: فڕوفێڵ و حیلە كرا

2022.07.02 - 10:17
App store icon Play store icon Play store icon
کامیل حاجی عەلی داوای دەستلەکارکێشانەوە لە ڕابەری بزوتنەوە دەکات: فڕوفێڵ و حیلە كرا

ناس کورد-

كاندیدی پێشووی پۆستی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە نامەیەكدا داوای دەستلەكاركێشانەوە لە ڕابەری ئێستای بزووتنەوەكە دەكات و دەڵێت: "لە كۆتا كۆبوونەوەی شوراشدا واژۆمان كرد هەركەس ببێ بە ڕابەر دەبێت دەنگی (50+1) ئەندامانی كۆنگرە بەدەست بهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا لەو كاتەدا ئەو فڕوفێڵ و حیلەیە كرا بۆ هەڵبژاردنت، نیوەی ئەندامانی كۆنگرە لە دەرەوە بوون و زۆرێكیش لە ڕێگا بوون دەگەڕانەوە بەرەو شوێن و جێگای خۆیان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كامیل حاجی عەلی لە نامەكەیدا بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز (2ی حوزەیرانی 2022) ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەگەر لەغەمی ئەم بزووتنەوەدا هەن، ئێستا جەنابت بە ستەم و ناحەقی و نایاسایی و ناشەرعی خۆتت كردووە بەڕابەری ئەم بزافە، خۆشت لەدڵەوە برینداری و هەندێ لە دڵسۆزان هەستت پێ ئەكەن و بەڵام نەفست ڕێگات پێنادات دان بەو ڕاستیەدا بنێیت".

 

 

دەقی نامەکە:

بسم الله الرحمان الرحیم
بۆ بەڕێز كاك حاجی عرفان علی عبد العزیز
السلام علیكم
تەمەنی ئەم بزووتنەوەیە 43 ساڵی تەواو كردوە و پێی ناوەتە ناو 44 ساڵی یەوە، واتا ساڵی دامەزراندنی 1978 وە تا ئەمڕۆش كە ساڵی 2022 زاینی داین ، تەنها و تەنها خوای پەورەدگار حەقیقەتی ماندوبوون و كێشمەكێش و ئەو نەهامتیانەی كەڕوو بەڕووی ئەم بزووتنەوە ئیسلامییە بوونەتەوە ئەزانێت، كە چەندەها ڕێگری و بەربەست و دژایەتی كراوە ، بەمەبەستی سڕینەوە و لەناوبردن و ناشیرین كردن و پێلان گێڕان لێی ، ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەربەردەوامە و هەندێ جار بەنەزانین ڕەنج و ماندوبوونی دڵسۆزانی ئەم بزافەیان بەباداوە و خەڵكانێكی خاوەن ویژدان هەن بەمە دەزانن ،بەڵام بێدەنگی لێ ئەكەن و زۆرینەش هەن هەست بەوە ناكەن ،چۆن ئەم بزووتنەوەیە دروست بووە و كەسانێكی كەمیش سەرسام ماون لەناو ئەو هەموو تەنگەشەیەدا ئەم ڕێكخراوە تا ئێستا ناوەكەی ماوەتەوە ، من ئەم نامەیەم ئاگادار كردنەوەیەك بۆ تۆ نوسی هەر هیچ نەبێـت یادی میژووی بزافەكەت بیر بخەمەوە ، دەربارەی خۆشم سەرەكی ترین كەسی شانەی یەكەمی ئەو بزووتنەوە جیهادیە بووم ،بەفەزڵی خوای پەروەردگار ، تاكێكی سەرەكی بووم لەداینەمۆ و جوڵاندن و بەڕێوە بردنی ئەم بزافە جیهادی یە سیاسیە . ئێستا بزووتنەوە لە خراپترین بارودۆخی دایە، بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر وێرانتر نەبێت ئەم ڕاستیەت ئەخەمە بەردەم بۆ ئەوەی كۆتا بڕیاربدەیت ،ئەگەر لەغەمی ئەم بزووتنەوەدا هەن ، ئێستا جەنابت بەستەم و ناحەقی و نایاسایی و ناشەرعی خۆتت كردووە بەڕابەری ئەم بزافە ،خۆشت لەدڵەوە برینداری و هەندێ لە دڵسۆزان هەستت پێ ئەكەن و بەڵام نەفست ڕێگات پێنادات دان بەو ڕاستیەدا بنێیت . لەیادتە چەندین جار لە كۆبوونەوەكاندا لەلایەن بەندەو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی شورا و لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەوە پێت وتراوە ،كە خۆت كاندی بكە ،بەڵام بەئاشكرا و ڕاشكاوانە هەردەم وەڵامەكانت نەخێر بوون ،هەموویان تۆمار كراون و ماون نەسڕاونەتەوە ،هەتا جارێكیان پرسیاریان لێكردی ئەی ئەگەر لەناو كۆنگرەدا دەستەیەك هەڵسانەوەو وتیان ئێمە كاك حاجی عرفان هەڵئەبژێرین ،تۆش وتت ئەوە خیانەتە و من ڕازی نابم بەو ستەمە ،جا لەكۆتایی دا لەناو كۆنگرە دا كۆمەڵێك لەبرایان بەوكارە هەستان.
بەپێی پەیڕەو پرۆگرامی كۆنگرەی یانزەهەم ،بۆ تۆ نەبوو كە ببیتەوە بەڕابەر وە لەكۆتا كۆبوونەوەی شوراش دا واژۆمان كرد هەركەس ببێ بەڕابەری ئەم بزووتنەوەیە دەبێت دەنگی (50+1) دەنگی ئەندامانی كۆنگرە بەدەست بهێنێت ،لەگەڵ ئەوەشدا لەو كاتەدا ئەو فڕوفێڵ و حیلەیە كرا بۆ هەڵبژاردنت ،نیوەی ئەندامانی كۆنگرە لەدەرەوە بوون و زۆرێكیش لە ڕێگا بوون دەگەڕانەوە بەرەو شوێن و جێگای خۆیان ،بۆ ڕاستی ئەمەش ئەتوانی سەیری میمۆرییەكان بكەیت هەرچەندە سەیرت كردوون و لەوانەیە دەستكاریش كرابێ و ڕاستەوخۆش لەدوای تەواوبوونی كۆنگرە فەرمانت كردبوو میمۆرییەكان بگێڕنەوە بۆ خۆت ،جا هیوام وایە بڕیارێكی جەریئانە بدە و بۆ گەڕانەوەی حەق بۆ خاوەن حەق ،بزانە خوای گەورە هەرگیز جەورو ستەم لەكەس قبوڵ ناكات و سومعە بۆ بزووتنەوەو پاشان بۆ خۆت و خانەوادەكەت بگێڕەوە ،تەنها و تەنها خۆت بەرژەوەندی خۆت دەزانیت و ئەو ماوە زەمەنیە ببە بەچاودێرێكی ڕاست و دروست تا كۆنگرەی داهاتوو ،واز لەو پۆستەی ئێستات بهێنە . وەبزانە هەم و غەمی بەندە بۆ ئەوەیە كە گشتمان بزووتنەوە ڕێكبخەینەوە وئەو تەمەنە كەمەی كەماومانە بەیەكەوە لەخزمەتی بزووتنەوەدا بین ،لەهەموو كەس باشتر دەزانیت دڵسۆزێكی تر وەك بەندە بۆ ئەم بزووتنەوەیە نابینیت و نەت بینیوە.
كۆتا قسەم ئەویە ئەگەر بەتەمای ئەوەیت ،گەر خوا تەمەن بدات بەردەوام بیت بۆ دڵسۆزی بۆ ئەم حیزبە تا كۆنگرەی داهاتوو بڕیارێك بدە كەلەلای خەمخۆران ،پەسەند بێت ، بۆ ئەوەی تاقی بكەینەوە و بزانین ئەتوانرێت ئەم بزووتنەوەیە بهێنینەوە سەر ئەساسی خۆی ،ئەبێت چاوەڕوانی بكەیت ، ئەگەر ئەمە نەكەیت هەر گۆڕانكاریەك بكەین بەشەرعی دەزانین و هەر زیانێك بە شێوازێك لە شێوازەكان بەر هەر ئەندامێك بكەوێـت جەنابت بەرپرسیاری یەكەم دەبیت و ئەم حەقیقەتە هیچ پاساوێك و تەفسیرێكی تر هەڵناگرێت ،ئێمە خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی ئەم حەرەكەیە دەزانین مەجال نادەین بەرەو هەڵدێر و بەلاڕێدا ببرێت ، باش دەزانیت كە لەبەر یەكڕیزی ناو ڕیزەكانی بزووتنەوە ،هەموو لایەك شاهیدی دەدەن كە من هەمیشە پشت و پەنای ڕابەرانی پێشوو بووم ، ئەو هەموو ئازارشتان خولقاند بۆ دڵسۆزان و منیش لەسەر ئەمە سەبرو ئارامم
گرتووە،بەڵام ئەم جارە ناحەقی زۆر بەرانبەر بە سومعە و شكۆی بزووتنەوە و مێژووە پاكەكەی كرا و لە ئێستادا كارو كردارو هەڵوێست و مامەڵەمان ڕوون بووەو ڕونیش دەبێت ، بزانین كێ خزمەتكار دەبێت ،لە ئایندەشدا دەردەكەوێت كێ بەرژەوەندی گشتی بزووتنەوەی دەوێت .
داواكارین لەخوای پەورەدگار بەكارو كردەوەی چاكمان ئیمانمان زیاد بكات.
والسلام علیكم
كامل حاجی علی
1/6/2022 بەرانبەر بە 2/ 11/1443 كۆچی