گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق: توشبوون بە کۆلێرا لە زیادبوونێکی بەرچاودایە

2022.07.02 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق: توشبوون بە کۆلێرا لە زیادبوونێکی بەرچاودایە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئامارەکانی توشبوونی بە کۆلێرا ڕاگەیاند و دەڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵەتی نەخۆشییەکە لە سەرانسەری وڵات تۆمار کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوسەی نیعمە حەسناوی، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخی بەغدا لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی عێراقییە (2ی حوزەیرانی 2022) وتی، "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵەتی نوێی کۆلێرا لە سەرانسەری وڵات دەستنیشانکراون، بەوەش کۆی گشتی توشبووانی پشتڕاستکراوە گەیشتووەتە 139 کەس".

 

جەختیکردەوە کە "زۆربەی حاڵەتەکان لە پارێزگای کەرکوک دەستنیشانکراون کە 37 حاڵەتن، هەروەها دوو حاڵەتی مردنیش بە پەتاکە تۆمارکراون."