گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکات

2022.07.01 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانیى چوارچێوەى هەماهەنگی رایگەیاند، ئەگەر یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر بەربژێرى سەرۆک کۆماری عێراق رێکنەکەون دەست لە پرسەکە وەردەدەن، دەشڵێت، یەکێتی هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەواندا نەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەممەد زیادى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە دەوڵەتی یاسا (هەینی 1-7-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " ئێمە لەگەڵ یەکخستنى نێوخۆى ماڵى کوردین لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار و لەگەڵ لایەنێک ناوەستین لەدژى لایەنێکى دیکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاستە یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان هاوڕامان بووە، بەڵام هاوپەیمانێتیى لەگەڵ نەکردووین، جیاوازى زۆرە لەنێوان ئەوەى بووەتە هاوپەیمانمان، لەگەڵ ئەوەى سازاوە لەگەڵماندا".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێستا دۆخى ساڵى 2018 نییە و جیاوازە، چوارچێوەى هەماهەنگی گەورەترین فراکسیۆنە و هیچ فراکسیۆنێکى دیکەى گەورە نییە کە بتوانێت پۆستى سەرۆک کۆمار یان سەرۆک وەزیران ببات بۆ خۆى." 

 

باسی لەوەشکردووە، " ئەگەر یەکێتى و پارتى بە یەک کاندید نەچنە پەرلەمان، ئێمە وەک چوارچێوەى هەماهەنگی دەست لەو پرسە وەردەدەین، ئێمە پۆستەکەمان ناوێت، بەڵام ناچارمان دەکەن کە بیانبەینە پەرلەمانەوە بۆ ئەو پرسە".