ناس کورد-
دواى دوو رۆژ لە دیارنەمانی، تەرمى مامۆستایەکى زانکۆ بە کوژراوی لە پارێزگاى بابل دۆزرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی زانیارییەکان (هەینی 1-7-2022) هێزە ئەمنییەکان تەرمی مامۆستایەکی زانکۆیان بەناوی بە کوژراوی لەڕێگای کەربەلا دۆزیوەتەوە کە ناوی "عەلی عەباس"ـە و لە زانکۆی بابل مامۆستا بووە.
دوێنێ پێنجشەممە لەدوای تەواوبوونی دەوام مامۆستاکە زانکۆی جێهێشتووە و ویستویەتی بگەڕێتەوە دیالە، بەڵام لەدوای ئەوەی بێسەروشوێن بووە و ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە شارى هەولێر، دوو مامۆستاى زانکۆى سەڵاحەدین لەلایەن خوێندکارێکەوە کوژران.