گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشێکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

2022.07.01 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
کەشێکی فێنک ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دادەبەزن و کەش کەمێک فێنکتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ٢-٧-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ مانەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ئاسمانی ناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لەکاتەکانی شەودا کاریگەری نامێنێت و ئاسمان ڕوون دەبێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بە گوێرەی ناوچەکان نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٨ بە ٢٤، ھەولێر ٣٩ بە ٢٦ پلە، دھۆک ٣٩ بە ٢٥ پلە، ھەڵەبجە ٤٠ بە ٢٥ پلە، کەرکوک ٤٠ بە ٢٩ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٣ بە ٢٨ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٩ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٨ بە ٢٣ پلە دەبێت.