کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە (3)ی نائاسایی ئەنجامدەدات بۆ دەنگدان لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان. . بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی سبەی شەممە 3ی ئابی 2019، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە دهنگدان لهسهر پێشنیازی بڕیارى دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب، وهك رۆژی كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان. . ئەمەلە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممەش لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی نائاساییدا، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە پێشنیازەکە کرد. . لە مانگی ئابی ساڵی 2014 چەکدارانی داعش، هێرشییان کردە سەر ناوچەی شەنگال، و هێزەکانی پارتی دیموکرات بێ ڕوبەڕوبوونەوە لە ناوچەکە پاشەکشێیان کرد، دواتریش چەکدارەکان کۆمەڵکوژییەکی فراوانیان لە دژی شەنگالییەکان ئەنجامدا. .