گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

دوایین ڤیدیۆی ئەو گەنجەی شەقڵاوە کە دەوترێت لەلایەن باوکییەوە کوژراوە

2022.07.01 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
دوایین ڤیدیۆی ئەو گەنجەی شەقڵاوە کە دەوترێت لەلایەن باوکییەوە کوژراوە

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە قەزای شەقڵاوە، دوای بیستنی دەنگی چەند تەقەیەک، دەنگۆی کوژرانی کوڕێک لەلایەن باوکییەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام باوکی کە فەرماندەیەکی دێرینی پارتییە دەڵێت، خۆی خۆی کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" شەوی ڕابردوو پیاوێک کە فەرماندەیەکی دێرینی پارتی بووە، لەگەڵ کوڕەکەیدا بووەتە دەمەقاڵێیان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کوڕەکە کە فەرماندەیەکی پارتییە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە. 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ناس کورد چەند کاتژمێرێک پێش کوژرانی، شەهید زریان شێخ وەسانی لەنیو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڵایڤی کردووەتەوە. 

 

لەوبارەیەوە زریان شێخ وەسانی کە باوکی کوڕەکەیە لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاندووە، "لەم رووداوە ناخۆشەی كە بەسەر ئێمە ھاتووە كە بووە ھۆی گیان لە دەستانی كورم (شەھید زریان شێخ وەسانی) لەو ڕووداوە زۆربەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا كەوتوونەتە ھەڵە و بە بێ وەرگرتنی زانیاری دروست، بە ناراست و بەبێ گەرانەوە بۆ بنەماكانی ئەخلاقی و وەزیفی میدیایی كەوتونەتە ھەڵە و تەشھیرتان بە ئێمە كردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆیە ناچارین لە دادگا سكالا لەسەر ھەر ئەكاونتێك یان پەیجێک تۆمار بكەین كە ببێتە ھۆی تەشھیر بە ئێمە و بنەمالەكەمان، لەم رووداوە كورەكەم خۆی كوشتووە كەس نەیكوشتووە  بۆ ئاگاداری گشت لایەكتان."