گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە باوکی چی دەڵێت

بەوێنە؛ فەرماندەیەکی پارتی کوژرا و دەوترێت باوکی کوشتوویەتی

2022.07.01 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ فەرماندەیەکی پارتی کوژرا و دەوترێت باوکی کوشتوویەتی

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە قەزای شەقڵاوە، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان کوڕ و باوکێکدا، دەبێت بە شەڕە تەقە و لە ئەنجامدا کوڕەکە دەکوژرێت، باوکیشی کە فەرماندەیەکی دێرینی پارتییە دەڵێت، خۆی خۆی کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" شەوی ڕابردوو پیاوێک کە فەرماندەیەکی دێرینی پارتی بووە، لەگەڵ کوڕەکەیدا بووەتە دەمەقاڵێیان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کوڕەکە کد فەرماندەیەکی پارتییە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە. 

 

لەوبارەیەوە بۆ رای گشتی زریان شێخ وەسانی کە باوکی کوڕەکەیە لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (هەینی 1-7-2022) ڕایگەیاندووە، "لەم رووداوە ناخۆشەی كە بەسەر ئێمە ھاتووە كە بووە ھۆی گیان لە دەستانی كورم (شەھید زریان شێخ وەسانی) لەو ڕووداوە زۆربەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا كەوتوونەتە ھەڵە و بە بێ وەرگرتنی زانیاری دروست، بە ناراست و بەبێ گەرانەوە بۆ بنەماكانی ئەخلاقی و وەزیفی میدیایی كەوتونەتە ھەڵە و تەشھیرتان بە ئێمە كردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆیە ناچارین لە دادگا سكالا لەسەر ھەر ئەكاونتێك یان پەیجێک تۆمار بكەین كە ببێتە ھۆی تەشھیر بە ئێمە و بنەمالەكەمان، لەم رووداوە كورەكەم خۆی كوشتووە كەس نەیكوشتووە  بۆ ئاگاداری گشت لایەكتان." 

May be an image of 1 person and text