گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

موقتەدا سەدر 10 هۆکاری بۆ کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی ئاشکرا کرد

2022.06.30 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر 10 هۆکاری بۆ کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند هۆکارێکی بۆ کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دیاریکرد و دەڵێت، حکومەت بەبێ بەشداری  گەندەڵکاران و کەسە تائیفییەکان پێکنایەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە "وەزیری سەدر" لە تویتێکدا (پێنجشەممە 30-6-2022) هۆکاری کشانەوەی سەدری لە پرۆسەی سیاسیی عێراق دیاریکرد کە ئەمانەن: 

 

یەکەم: پێکهێنانی حکومەت تەنها بە بەشداری گەندەڵکاران و کەسانی تائیفی تەواو دەبێت. 

 

دووەم: سەربەخۆکان بە هۆکاری هاندان، یاخود ترساندن یاخود نەبوونی متمانە، پشتیوانیی لە پڕۆژەی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیی ناکەن. 

 

سێیەم: لایەنە سیاسییەکان و تەنانەت هەندێک وڵات دەستوەردان لە ڕێککەوتن و کۆبوونەوەکاندا دەکرد، ئەوەش ڕەوا نییە و نادادپەروەرییە بەرامبەر گەل و نیشتیمان. 

 

چوارەم: چینە هۆشیارەکانی کۆمەڵگە، وەک، ڕۆژنامەنوسان، چاودێرانی سیاسی و تەکنۆکراتەکان پشتیوانی لە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیی ناکەن و بەشێکیان بەرامبەرمان وەستانەوە و شەڕی میدیاییان لەگەڵ کردین.

 

پێنجەم: نەبوونی پشتیوانیی جەماوەریی، سەرەڕای ئەوەی زۆرینە لەگەڵ پڕۆژەی زۆرینەی نیشتیمانیدان. 

 

شەشەم: خۆبەزلزانینی قازانجخوازان و دنیاویستەکان لە ئەگەری سەرکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کە ئەمەش دوا کارتی نیشتمانیی شیعە دەخاتە مەترسییەوە.

 

حەوتەم: دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان لایەن شیعەکان بۆ دابەشکردنی کێکەکە (پۆستەکانی حکومەت) پێش پێکهێنانی حکومەتەکە.

 

هەشتەم: دەرکردنی یاسایەک (بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل) بووە دروستبوونی هەوڵی دەرەکی دژی خاوەنی پرۆژەی چاکسازی و پرۆژەی زۆرینەی نیشتیمانی. 

 

نۆیەم: پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە لەگەڵ ئەو گەندەڵییە بەربڵاوەی لە وڵاتدا هەیە و بە سیاسیكردنی دەسەڵاتی دادوەری و دامودەزگاكانی دیکەی دەوڵەت، یەک ناگرێتەوە. 

 

دەیەم: بێ هەڵوێستەكان پێیان وایە حكومەتی زۆرینە لاوازكردنی مەزهەبە، بەڵام  مەزهەب لە گەندەڵی باڵاتر نییە.