ناس کورد-
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا چەند بەڵگەیەکی لەسەر قومارخانەکانی سلێمانی بڵاوکردەوە و تیایدا ژنێک دەڵێت، "مێردەکەم هەموو شتێکی بە قومار دانا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، خەڵک هەبووە ملوانکەی خوشکەکەی بردووە بۆ قومار، هەبوو مۆبایلی دایکی بردووە.
لە تۆمارەکەدا، ژنێک پەیوەندی بە عەلی حەمەساڵحەوە کردووە و دەڵێت، "من یەکێکم لە قوربانیانی قومارخانەکانی سلێمانی (پاڵاس) 50 ساڵە مووچەخۆرم کەچی ئیفلاسمان هێنا، مێردەکەم پارە و ماڵ و سەیارە و هەموو شتێکی دانا."