گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوی چەند بەنزینخانەیەک بڵاوکرایەوە کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

2022.06.30 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی چەند بەنزینخانەیەک بڵاوکرایەوە کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

ناس کورد- 

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، 46 بەنزینخانەی دیکە بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران، هاوکار ناوی سێ بەنزینخانەشی بڵاوکردەوە بەهۆی ئەوەی سەرپێچییەکەیان دووبارە کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



(46) بەنزینخانەی تر،  بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، لەماوەی دوو هەفتەدا (46) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (122) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (3) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

 

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ بەنزینخانەی فیرارى

دووەم/ بەنزینخانەی هیوا/ تەیراوە

سێیەم/ بەنزینخانەی رۆڤا

 

هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر