ناس کورد-
بەڕێوەبەری گەنجینەی هەرێمی كوردستان لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانهی كە لە رۆژانی هەینی و شەممە دەدرێت ڕوونکردنەوە دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێرۆ حەسەن، بەڕێوەبەری گەنجینەی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی (پێنجشەممە 30-6-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی مووچەیان كەوتووەتە رۆژانی هەینی و شەممە، ئێمە پاش وردبینیی لیستی مووچەكان چەك دەدەین و ئەوانیش دەچنە بانكەكان ومووچە وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەكوو رۆژانی ئاسایی گەنجینەكان و بانكەكان كراوە دەبن، جگە لە پێدانی چەك بەو وەزارەت و فەرمانگانەی لە رۆژانی هەینی و شەممە مووچەیانە، ئێمە وردبینیی لیستی مووچەی ئەو فەرمانگە و وەزارەتانەش دەكەین كە هێشتا وردبینیان لە لیستی مووچە تەواو نەكراوە".
بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی، سبەی هەینی 1-7-2022، مووچەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و بەڕێوبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان دەدرێت، هەروەها رۆژی شەممە 2-7-2022، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانە سیاسییەکان و وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.