گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دوو ژنى دوو گیان

’’بوکێکى بریندار بەرانبەر بە سێ ژن’’؛ چیرۆکى زەکەریا و سومەییە

2022.06.30 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
’’بوکێکى بریندار بەرانبەر بە سێ ژن’’؛ چیرۆکى زەکەریا و سومەییە

ناس کورد-

 

بریندارکردنى بەفیشەک ڕێگرى لە سومەییە نەکرد ئەڵقەى هاوسەرگیرى لەگەڵ زەکەریا نەگۆڕێتەوە، بێ ئاگا لەوەى دواى ساڵێک لەبەیەک گەیشتنیان ماڵە هاوبەشەکەیان دەبێتە شوێنى دوایین هەناسەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سومەییە سالم و زەکەریا رۆستەم پێش چونە ناو کەژاوەى هاوسەرگیرییانەوە رووداوى زۆریان بەسەرداهات، بەڵام دواجار پێکگەیشتن، پێش ئەوەى برایەکى سومەییە لەناو ماڵەکەیاندا لە گەڕەکی (سەڵاحەدین-شەقامی سورچیان) لە هەولێر بیانداتە بەر دەستڕێژى گولـلە.

 

دایکى زەکەریا کە لەکاتى رووداوەکەدا لەماڵى کوڕ و بوکەکەى بوو، بەیانى ئەمڕۆ هەستى بە دۆخێکى نائاسایی کرد کاتێک برایەکى سومەییە تەقەى لە دەرگادا و داواى کرد بچێتە ژورەوە.

 

براکەى سومەییە بە پاساوى بردنى بەشە میرات بۆ خوشکەکەى لە دەرگایدا و چووە ژورەوە، بێ ئاگا لەوەى نیازى ئەو کوشتنى زاواو و خوشەکەکەیەتى.

 

"ئەو کوڕە هاتە ژورەوە وتى من میراتیم هێناوە ڕێگە دەدەن بێمە ژورەوە وتم وەرە کاکە ئێمە میراتمان ناوێت، سێ جار وتم بڕۆ، بەڵام نەرۆیشت وتى دوو قسەیان لەگەڵ دەکەم"، دایکى زەکەریا لەکاتى رووداوەکەدا لەماڵى کوڕەکەى بووە بەو شێوەیە رووداوەکەى بۆ رۆژنامەنوسان گێڕایەوە.

 

پێش ئەوەى رێگەى پێدات بچێتە ژورەوە دایکى زەکەریا بە براکەى سومەییەى وتووە کە ئایا مامى ئاگادارى ئەو سەردانەیە یاخود نا، ئەویش لەو بارەیەوە دڵنیاى کردووەتەوە.

 

"کاتێک چووە ژورەوە، من چومە دەرەوە بۆ ئەوەى بزانم کەس دیار نییە، لەو کاتەدا راستەوخۆ کوڕ و بوکەکەى کوشتم، کوڕەکەمى لەژورەوە کوشت و بوکەکەشم لەناو دەرگا".

 

سومەییە و زەکەریا پێش ئەوەى هاوسەرگیرى بکەن پەیوەندیان هەبووە و ئەوەش کێشەى لەنێوان خانەوادەکانیان دروستکردووە و لەڕێگەى سوڵحەوە کێشەکەیان چارەسەر کردووە.

 

دایکى زەکەریا وتى "کوڕى من حەزى لەو کچە کردبوو، پیشتریش تەقەیان لەو کچە کردووە و سێ فیشەکیان لێداوە و و چوار پێنج مانگ لە نەخۆشخانەى فریاکەوتن ماوەتەوە".

 

وتیشى "دواتر سێ ژنماندا بە ماڵى کچەکە تا ئەو کچە بریندارەیان پێداین، دوانیان دوو گیانن و یەکێکیان ماوە بگوازرێتەوە".

 

بکوژى سومەییە و زەرکەیا ناوى (س. س. ا.) و لەدواى رووداوەکەوە هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى هەولێر، تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارى رووداوەکەس بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.