گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمەریکا داواى دانوستانى هەرێم و بەغدا لەسەر پرسى نەوت دەکات

2022.06.30 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا داواى دانوستانى هەرێم و بەغدا لەسەر پرسى نەوت دەکات

ناس کورد-

 

ئه‌مریكا داوای له‌ هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان كرد، دانوستان له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوود له‌ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ربگرن كه‌ ئه‌ركی هاوكاری له‌م بواره‌دا پێ سپێردراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژێکى وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە کەناڵى ئەلحورە-ی ئەمەریکى راگەیاند، "پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی کە جێگەى رەزامەندى هەردووى بێت لەسەر دۆسیەی نەوت و دوورکەوتنەوە لە گرتنەبەری هەنگاوەکان کە گرژییەکان هەڵبگیرسێنێت".

 

وتیشى "نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) راسپێردراوە بۆ یارمەتیدانی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و هەردوو حکومەت دەتوانن سود لە هاوکارییەکانى یۆنامى وەربگرن لەو بارەیەوە".

 

لەدواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵییەوە لەسەر "نایاسایی" بوونى دۆسیەى نەوتى هەرێم، پەیوەندییەکانى هەرێم و بەغدا ئاڵۆزى بەخۆوە بینیوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

لەدواى بڕیارەکەوە، وەزارەتى نەوت کۆمپانیا نەوتییەکانى لە هەرێم ئاگادارکردەوە کە پابەندى بڕیارەکەبن و لەکارکردن لەهەرێم بکشێنەوە.  

  

حکومەتى هەرێمى کوردستان کە جەخت لە یاسایی بوونى وەبەرهێنان لە کەرتى نەوتى هەرێم دەکاتەوە، کۆمپانیاکانى دڵنیاکردووەتەوە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرگریکردن لێیان و جەختدەکاتەوە کە پابەندى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى نابێت.  

  

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم (29-6-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەکى نەوتى کە گرێبەستى لەگەڵ هەرێم هەیە نەکشاوەتەوە".  

  

حکومەتى هەرێم  (29-6-2022) لەدواى کۆبوونەوەى لە هەولێر داواى لە لە حکومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی نەوت کرد کە "گوشاریی ناڕەوایان" بۆ سەر وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی بواری نەوت وگاز لە هەرێم ڕابگرن.