گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سلێمانى

تۆمەتبارێک لەکاتى ساغکردنەوەى چەکى بێ مۆڵەت دەستگیرکرا

2022.06.30 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێک لەکاتى ساغکردنەوەى چەکى بێ مۆڵەت دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، کە ویستویەتى چەکى بێ مۆڵەت ساغ بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (30-6-2022)، تۆمەتبارەکە دوو چەك لەجۆری دەمانچە و چەند مەخزەن و فیشەكێكى پێ بووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

مەفرەزەكانی نوسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیش بەسەر دوو چەكدا گیرا.

 

دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە چەكی بێ مۆڵەتی پێیەو دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بكاتەوە، دەستبەجێ‌ ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆری دەمانچەو چەند مەخزەن و فیشەكێكدا.

 

لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ه ، م  لەدایكبووی 1999) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان