گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانى سەر کۆرمۆر: موشەکەکان لەخاکى هەرێمەوە هەڵدراون

2022.06.30 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانى سەر کۆرمۆر: موشەکەکان لەخاکى هەرێمەوە هەڵدراون

ناس کورد-

 

لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئەنجامى لێكۆڵینەوەكانی لەبارەی سێ هێرشی موشەكی ئەم دواییە بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر لە نزیك ناحیەی قادر كەرەم راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەکە (30ی حوزەیرانی 2022)، "هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر كێڵگەی غازی (كۆرمۆر) لە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە ئەنجامدراون، لە پشت شوێنى جێگیربوونى لیوای 16ی هێزەکانی پێشمەرگەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی شیكاریی ئەو چاڵانەى لە ئەنجامی هێرشەكانەوە دروست بوون، دەركەوت كە هەموو ئەو موشەكانەی ئاراستەی كۆرمۆر كراون لە یەك ئاراستەوە هاتوون، واتە لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا.

 

هەبەپێی ئەنجامەکە، نزیكترین خاڵی كەوتنی موشەكەكان نزیكەی 29 بۆ 30 كیلۆمەتر لە هێزەكانی حكومەتی فیدراڵەوە دوورە، هەروەها بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەكانی فیدراڵی و پێشمەرگە نزیكەی 9 بۆ 10 كیلۆمەترە.

 

لەراپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتەڕو کە كۆرمۆر بە سێ بەشی ئەمنی دەورە دراوە، بازنەی یەكەم و دووەم كۆمپانیای ئەمنی تایبەتن، سێیەمیشیان لە ئەستۆی هێزی پێشمەرگەیە.

 

كۆرمۆر گەورەترین كێڵگەی غازە لەژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، كە غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی غازی ماڵ و چێشتخانەكان.