گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پۆلیسى هەولێر: ژن و مێردەکە لەلایەن براى ژنەکەوە کوژراون

2022.06.30 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى هەولێر: ژن و مێردەکە لەلایەن براى ژنەکەوە کوژراون

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، ژن و مێردەکەى هەولێر لەلایەن براى ژنەکەوە کوژراون، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

 

ئەمڕۆ بەیانی ڕێکەوتی (٣٠-٦-٢٠٢٢)، ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری شاری هەولێر لە گەڕەکی (صلاح الدین-شەقامی سورچیان) ڕوویداوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕوستم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.

 

ئێستا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی ڕووداو.

دواتر زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.