ناس کورد-
بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر ماڵێک لە گەڕەکى کازیوەى سلێمانى و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس کورد" رایگەیاند، خانووەکە لە سێ نهۆم پێکهاتووە و دەکەوێتە نزیک ئۆفیسى سەرەکى کەناڵى ئاسمانى پەیام و بەوتەى شایەتحاڵەکان دەنگى دوو تەقینەوە بیستراوە.
لەدواى رووداوەکەوە هێزێکى زۆرى ئەمنى لەدەوروبەرى خانووەکە بڵاوەى پێکرا و لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەکەن.
یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "کێشەی ئەو ماڵەی کازیوە بەوتەی خاوەن ماڵ کۆمەڵایەتییە و سیاسی نییە".
وتیشى "تا ئێستا لەلێکۆڵینەوەداین".