ناس کورد-
پۆلیسى دهۆک دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، کە تۆمەتبارە بەوەى لەبەرانبەر وەرگرتنى پارە بەڵێنى دامەزراندنى بەخەڵک داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە و دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو کەسە لەلایەن چوار کەسەوە سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە، چونکە لەهەریەکەیان بڕى ملیۆن و نیوێک دینارى سەندووە و بەڵێنى پێداون کە دایان دەمەزرێنێت.