ناس کورد-
بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، چوارچێوەى هەماهەنگى دوو بژاردەى خستووەتە بەردەمیان بۆ یەکلاییکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاروان یاروەیس (29-6-2022) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "رادیۆى دەنگ" وتى "ئەگەر شیعەکان رێکبکەون و کاندیدى سەرۆک وەزیران یەکلایی بکەنەوە زۆر چاوەڕوانى کورد ناکەن بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆککۆمار".
وتیشى "چوارچێوەى هەماهەنگى پێی وتووین دوو بژاردەتان لەبەردەمدایە، ئێمە پێمان باشە پارتى و یەکێتى بەیەک کاندید بچنە پڕۆسەکەوە، ئەگەرنا وەک 2018 بە دوو کاندید بچنە کێبڕکێکەوە".
کاروان یاروەیس دەڵێت، ئەوان پێیانوایە پارتی لەئێستا خۆی توشی هەمان حاڵەتی 2018 ناکات و بەشداری هەڵبژاردن بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
جەختیشدەکاتەوە پێکهاتەی حکومەتی ئێستا ڕێگە خۆشکەرە بەرهەم ساڵح ببێتەوە بەسەرۆک کۆمار، بۆیە بەهیچ جۆرێک کاندیدەکەیان ناکشێننەوە.