گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هێمن هەورامی باسى ’’هێڵی سووری پارتى و کشانەوەى کۆمپانیا نەوتییەکان’’ دەکات

2022.06.29 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
هێمن هەورامی باسى ’’هێڵی سووری پارتى و کشانەوەى کۆمپانیا نەوتییەکان’’ دەکات

 

ناس کورد-

 

هێمن هەورامی جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، پارتى  هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێک نییە و مەرجەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق نەگۆڕدراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى کە هاوکات ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتییە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ "رووداو" وتى "پارتی هێڵی سووری لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ، خواست و مەرجەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق و مافە دەستوورییەکان نەگۆڕدراون، گفتوگۆکان بەردەوامن پارتی هێڵی سووری هیچ لایەنێک نییە لە نەخشەی سیاسی نوێی پەرلەمانی عێراق."

 

لەبارەى کشانەوەى کۆمپانیا نەوتییەکانەوە، هەورامى دەڵێت "بابەتە یاساییەکانمان بۆ هەموو کۆمپانیا نەوتییەکان روونکردووەتەوە، ئەوانەی لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان کشاونەتەوە گرێبەستی گەورەیان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە".

 

وتیشى "تاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیا گەورانەی گرێبەستی گەورە و بنەڕەتیان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە پابەندن بە گرێبەستەکانیانەوە، ئەو پرسیارانەی هەیان بووە وەڵامدراونەتەوە و سەرنجی یاساییان پێدراوە." 

 

لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیشەوە، هێمن هەورامى باسى لەوەکرد، ئەو سێ مانگەی لەپێش کۆمسیۆن ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئاسان نییە بتوانێ لە رووی تەکنیکییەوە ئامادەکارییەکان تەواو بکات لە کاتێکدا هێشتا وادەی یاسایی کۆمسیۆن نوێنەکراوەتەوە، "ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن عەیبەیەکە بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، درێژکردنەوەی ماوەی تەمەنی پەرلەمان عەیبەیەکی دیکەیە."  

 

دەشڵێت "ئێمە لەگەڵ ئەوەدانین وادەی پەرلەمان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژبکرێتەوە، تەنیا بۆ ئەو ماوەیەی کۆمیسیۆن پێویستیەتی ئامادەکارییەکان تەواو بکات و هەڵبژاردن ئەنجامبدات، رەنگە لەسەر ئەوە رێککەوین تەنیا بۆ ئەو ماوەیە درێژبکرێتەوە."