گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەباى سلێمانى مانگێک مۆڵەت بە هاوڵاتییان دەدات

2022.06.29 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
کارەباى سلێمانى مانگێک مۆڵەت بە هاوڵاتییان دەدات

ناس کورد-

 

کارەباى سلێمانى ماوەى مانگێک مۆڵەتى دیاریکرد بۆ ئەو کەسانەى پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە بەڵام ئیشتراکیان نەکردووە، تا بەفەرمى ئیشتیراک بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ئاگادارییەکى کارەبا (29-6-2022)، ئەگەر لەو ماوەیەدا ئەو کەسانە سەردانیان نەکەن کارەباکەیان کەم دەکرێتەوەو تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت.

 

دەقى ئاگادارییەکە:

 

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانیەوە

 

ئاگادارى ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە کارەبایان هەیەو پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام بەفەرمی ئیشتراکیان نەکردووە، داواکارین لەماوەی (یەک مانگ)دا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردنی و ئیشتراک کردن بەشێوەری فەرمی، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوەو تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت.

 

ئەگەریش هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.