گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسەندکرد

2022.06.29 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسەندکرد

ناس کورد-

پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا و بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای نەوت و گازی پەسەندکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پەخشی ڕاستەوخۆی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای نەوت و گاز دەنگی لەسەر درا.

 

پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان هەمواركردنەوەی ماددەی چوارەمی یاساكە لە خۆدەگرێت كە تایبەتە بە پێكهاتەی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ژمارەی ئەندامەكانیشی دەبێتە شەش ئەندام، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنەكە و شێوازی دەنگدانیش گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

 

فراکسیۆنەکانی گۆڕان، نەوەی نوێ، کۆمەڵ و یەکگرتوو دەنگیان بە هەموارەکە نەدا، عەلی حەمە ساڵحیش ڕایگەیاند، ئەم هەموارە بۆ پارتی کرا، پارتی لە پێنج ئەندام، دوو ئەندامی هەبوو، سێ ساڵە نەیهێشتوە کۆبوونەوە بکرێت، تاوەکو ئەندامێکی بۆ زیاددنەکرا کە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە، ئێستا لە شەش ئەندام پارتی سێ ئەندامی هەیە و دەنگی سەرۆکی حکومەتیش یەکلاکەرەوەیە.