گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

هێزێکی سوپای عێراق داوای ڕادەستکردنی بازگەیەک لە پێشمەرگە دەکات

2022.06.29 - 13:08
App store icon Play store icon Play store icon
هێزێکی سوپای عێراق داوای ڕادەستکردنی بازگەیەک لە پێشمەرگە دەکات

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو هێزێکی سوپای عێراق لە سنووری خورماتوو بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکراوە و داوایان لە هێزی پێشمەرگە کردووە بازگەیەکی ئەو سنوورەیان رادەست بکەن، پێشمەرگەش داواکەی رەتکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دەڤەرەکە (29ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، "شەوی رابردوو هێزێکی سوپای عێراق بە تانک و زرێپۆشەوە لە سنووری قەزای خورماتووەوە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکراوە، داوایان لە هێزی پێشمەرگە کردووە بازگەی چواڕیانی (خڕوەلی)یان رادەست بکەن، پێشمەرگەش ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و پێیان گوتون بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو بازگەیە چۆڵ بکەن، کە لە ساڵی 2003ـەوە پێشمەرگە لەو بازگەیە جێگیرکراوە".

 

ڕاشیگەیاند، "ئەمڕۆ شاندێکی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر ئەو پرسە و دۆخی ئەمنی ناوچەکە لەو سنوورە کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی فەرماندەکانی پێشمەرگە جەختیان لەسەر مانەوە لەو بازگەیە کردووەتەوە، گفتوگۆشیان لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی کردووە بەتایبەتی لەو ناوچانەی لە چەند رۆژی رابردوودا مووشەکی لێوە ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراوە".