گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

پۆلیسی سلێمانی 10 کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد

2022.06.29 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی 10 کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکرد

ناس کورد-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ 10 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر دوو چەکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (29ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، پاش دروستبونی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیدا له‌گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و به‌هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ توانرا شه‌ڕه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت‌و 10 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێن.


دەشڵێت، "ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ده‌مانچه‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌."


له‌ئێستادا په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.